ئاگر لە کۆگایەکی گەورەی شاری هەولێر کەوتەوە

کەمێک لەمەوبەر ئاگر لە کۆگایەکی گەورەی شاری هەولێر کەوتەوو کە دەکەوێتە پشت دادگای شارەکە.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ده‌ست (خواكوڕك) كه‌وتوون، هیچ کەسێک لە ناو کۆگاکە نەماوە و تیمەکانیش هەوڵدەدەن ئەو کەلوپەلانەی نەسوتاون، بیانپارێزن و ئاگرەکە کۆنتڕۆڵبکەن.

بێوار زەیدی، گوتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر راگەیاند: کۆگاکە هەموو جۆرە کەلوپەلێکی تێدایە و تاکو ئێستا هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە نازانین.

Back to top button