مه‌سرور بارزانی و باڵیۆزی توركیا جه‌خت له‌ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان ده‌كه‌نه‌وه‌ .. داوا ده‌كات رێز له‌ سه‌روه‌ری هه‌رێمی كوردستان بگیرێت و زیان به‌ هاووڵاتیانی سڤیل نه‌گه‌یه‌نرێت

كه‌مێك پێش ئێستا مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی باڵای باڵیۆزخانەی تورکیا لە عێراق بە سەرۆکایەتیی فاتیح بەڵدز کرد.

هاکان کەرەجای کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەولێر ئامادەبوو، باڵیۆزی تورکیا لە عێراق پیرۆزبایی لە سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان کرد و ئومێدی سەرکەوتنی بۆ کابینەی نوێ خواست و گوتی: “هیواداراین دەستبەکاربوونی کابینەی نوێ، ببێتە دەستپێکی قۆناخێکی پڕ خۆشگوزەرانی بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان و پەیوەندیی نێوان تورکیا و هەرێمی کوردستان و عێراق زیاتر گەشە بسەنێت”.

لە بەرامبەردا مه‌سرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران سوپاسی شاندی میوانی کرد و گوتی: هیوادارین پەیوەندیی نێوان تورکیا و هەرێمی کوردستان بەتایبەتی لە بواری ئابووریدا بەردەوام و بەهێزتر ببێت، هەمەجۆرکردنی ئابووریی هەرێمی کوردستان دا، بە شێوەیەک کە بایەخ بە کەرتەکانی کشتوکاڵ و پیشەسازی و گەشتوگوزاریش بدرێت و داهاتی کوردستان تەنیا یەک سەرچاوە نەبێت. گوتیشی: “زەمینەیەکی لەبارتر بۆ وەبەرهێنەرانی ناوخۆیی و بیانی دەستەبەر دەکەین”.

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان نیگەرانیی خۆی دەربڕی کە لە ئەنجامی پێکدادانەکانی ناوچە سنوورییەکاندا خەڵکی سڤیل دەبنە قوربانی، داواشی کرد، هەموو لایەک ڕێز لە سەروەریی هەرێمی کوردستان بگرن و نەبنە هۆی زیانگەیاندن بە هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان.

هه‌روه‌ها سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، داواشیکرد ئاسانکاری زیاتر بۆ گەشتکردنی هاووڵاتیانی هەردوولا بکرێت و لە فرۆکەخانەکانی تورکیاش هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان تووشی کێشە وئاستەنگ نەبن.

 

Back to top button