قۆناغێکی نوێی هەمە لایەنە نێوان بەریتانیا و هەولێر هاتۆتە ئاراوە
لەدووای دەست بەکار بونی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، بەریتانیا بە گرینگیەوە لەم بابەتە دەڕوانێت و چەندین پەرلەمانتاری بەریتانی ڕاستەوخۆ لەم بارەوە قسەیان کردووەو کۆنسولخانەی بەریتانیاش هاوکات پەیامی پیرۆزبایی بۆ مەسرور بارزانی ناردووە .
بە جۆرێک کە جەیمس تۆنتن ، کونسولی گشتی بەریتانیا لە هەوڵێر بۆ ڕاگەیاندنەکان ئاشکرای دەکات بەریتانیا دڵنیایە لەوەی لە داهاتووی ئەم کابینەدا پێوەندی بەریتانیا و هەولێر دەگاتە ئاستێکی زۆرئەرێنی .
وەک جەیمس دەڵێت ئێتر هەولێر پایتەختێ هەرێمێکی بچوووک نییە و لە هەموو بووارەکانی سەربازی و سیاسی کەگەڵیدا هەڵس و کەوت دەکەیین .
هەروەها ماری گڵیندوون ، ئەندام ۆەرلەمانی بەریتانیا بە ڕاگەیاندنەکانی هەرێمی کوردستانی ڕاگەیاندووە ، پێوەندیمان بە هەرێمی کوردستانەوە بە گرینگ دەزانین بە تایبەت بوواری سیاسی و ئابووری خاڵی سەرەکیمان بێت