کاروانی دووهەمی مووشەکی ئێس 400دەگاتە تورکیا
ئاژانسی ( سپۆتنیک ) ی ڕووسی ئەمرۆ شەممە بڵاوی کردەوە فرۆکەیەکی بارهەڵگری رووسی لە دووری 30 کیلۆمەتر لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا لە بنکەی سەربازی ئاسمانی ( مورتد ) نیشتۆتەوە .
وەک ئەو ئاژانسە باسی دەکات ئەم فڕۆکە هەڵگری قەتعەو کەل و پەلی مووشەکی ئیس 400 بووە ، بەم پێیەش ئەوە دووهەم کاراوانی بەرێکردنی مووشەکی ئێس 400 دی رووسیایە بۆ تورکیا