حەسەن نەسروڵلا : ئێران دەتوانێت ئیسرائیل بوردوومان بکات

 

حەسەن نەسروڵلا ڕێبەری میلیشیاکانی حزبوڵلای لوبنان دەڵێت : ئەگەر جەنگێک لە نیوان ئەمریکا و ئێران بێتە ئاراوە ئیسرائیل دەکەوێتە مەترسیەوە ، وەک خۆی باسی دەکات ئەگەر ئەمریکا لەم مەترسیە تێبگات ، پێداچوونەە بە بڕیاری شەڕ لە دژی ئێران دەکات .

نەسروڵلا دەڵێت : ئەگەر جەنگ لە نێوان ئیران و ئەمریکا بێتە ئاراوە ، ئێران دەتوانێت بەو پەڕی هێزەوە ئیسرائیل بوردوومان بکات .

 

نەسروڵلا لە چاوپێکەوتنێکی تلویزیۆنی ( ئەلمنار ) هەروەها گووتی : شەڕی ئێران و ئەمریکا دەبێتە ماڵوێرانی هەموو ناوچە ، بۆیەش لە سەر هەموو وڵاتانی ناوچە ئەرکە ، ڕێگری لە هاتنە ئاراوەی ئەم جەنگە بکەن .

Back to top button