نیازی ئەمریکا وایە باڵیۆزخانەکەی لە بەغدا چۆڵ بکات
فۆرن پۆڵەسی بڵاوی دەکاتەوە ، ئەمریکا پێداچوونەوە بە ڕێژەی ستاف و کارمەندانی خۆی دەکات لە باڵیۆزخانەکە لە عێراق بەڵام ڕەتی دەکاتەوە بە یەکجاری چۆڵی کەن .
بەڵام گۆڤاری فۆرن پۆڵەسی لە زمان چەند بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوە ئاشکرای دەکات کارمەندەکانی وا پێشووتر کشاندونیەوە هەرگیز ناگەڕێنەوە عێراق و بەرەبەرە دەست بە کشانەوەی ئەوانی تریش دەکات .
ئەوە لە کاتێکدا لە ئێستادا تەنیا 15 بەرپرسی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئەرکی باڵیۆزخانەکە بەرێ دەکەن ، هەر بۆیەش وەک بەرپرسان دەڵین ئەمریکا بەنیازە بەشێوەیەک پێوەندییە دیپلۆماسیەکانی لە گەڵ بغدا کەم کاتەوە .