ئێمە هەموومان سەدامین و کورد و داعش بۆ ئێمە جیاوازی نییە

 

 

سەرۆک بارزانی : کوردستانی بوونی کرکووک کێشەیی مێژوویی کوردە و ڕێکەوتنی لەسەر ناکرێت

 

بە پێی ئەو زانیاریانەی دەستی ( خواکوڕک ) کەوتووە وا بڕیارە پارتی و یەکیەتی بۆ یەکلابوونەوە لە سەر پۆستی پارێزگاری کەرکوک سەردانی پێکهاتەکانی کەرکوک بکەن و لە هەمانکاتیشدا ڕاستەوخۆ لە بەغداوە ئەم کێشەیە چارەسەر کەن .

 

ئەم بڕیارەش لە دووای ئەوە هات بە ڕێکەوتنی پارتی و یەکیەتی لە سەر پۆستی پاریزگاری کەرکوک ئەنجومەنی عەرەبی لە کەرکوک بەدەیان کەسیان بردە سەر شەقام و لە دژی کورد دروشمان دا و تورکمانەکانیش ئەم رێکەوتنە ڕەتدەکەنەوە .

یەک لە هەرە دوروشمە بەرچاوەکان ئەوە بوو کورد و داعشیان بە یەک پێوەر ناوزد کرد و گووتیان ئێمە هەموومان سەدامین لە دژی کورد .

 

سەرچاوەی تایبەت بە ( بە خوا کوڕک ) دەڵێت ، پارتی و یەکیەتی نایانەوێت ئاڵۆزیەکان بە رەو ئاقارێکی توند وتیژی بچێت ، بەڵام لە هەمانکاتدا لە بەغداوە کاری بۆ دەکەن و بەغداش پەیامی سەرۆک بارزانی وەک مەرجەع لە بەر چاو گرتووە کە لە پەیامی ئەمرۆیدا سەرۆک بارزانی گووتی ، کوردستانی بوونی کرکووک کێشەیی مێژوویی کوردە و ڕێکەوتنی لەسەر ناکرێت .

 

چاودێرانی سیاسی و مامۆستایانی زانکۆش پییان وایە ، هووتافی( ئێمە سەدامین) لە  دژی کورد هەمان بیری کۆنی شۆڤینستی عەرەبە بەعسیەکانەوە دیسان دەرکەوت عەرەب لە هەر جلو بەرگێکی ڕوواڵەتیدا بێت و پەیڕەوی بە ناو دیموکراسی بکات ، دەگەڕێتەوە سەر دەماری شۆڤینستی بەعس و عەلی کیمیاویەکان .

Back to top button