ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا : بژاردەیەکی ڕوونمان بە ئۆردۆگان دا و هەڵەی هەڵبژارد
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2019/07/qalbi-wena-57.jpg)
سەرۆکی لێژنەی کاروباری دەرەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی دیموکراتی ئەمریکا ئێلیۆت ئینجل و گەورەی کۆماریەکان مایکڵ ماکۆڵ گوتیان چەندین جار هۆشداریمان داوەتە تورکیا و ئۆردوگان کەوا وەرگرتنی سیستەمی بەرگری ڕۆکێتی S400 ی ڕۆسی سزای زۆر قورسی دەبیت وکار دەکاتە سەر پەیوەندیەکانی هەردوو ووڵات و بەتایبەتی بەشداری تورکیا لە پرۆگرامی F35
لە بەیاننامەیەکی وەزارەتی بەرگری و وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا داواکراوە سزای ئەو بەرپرسە تورکانە بدرێت کە مامەڵەیان لەگەڵ کەرتی بەرگری ڕوسی کردووە و کۆتایی هینانی بەشداریان لە پرۆگرامی F35