نەسروڵلا : ئەمریکا لە هەوڵی جێبەجێکردنی پردێکی پێوەندیە لە نێوانماندا

 

 

تەنیا چەند ڕۆژ لە دووای سەپاندنی گەمارۆ بەسەرچەند ئەندامێکی باڵای  حزبوڵلادا ، حەسەن نەسروڵلا ، ڕێبەری ئەم گرووپە ، رۆژی هەینی لە چاوپێکەوتنێکی تلویزیۆنی ئەلمناردا دەڵێت واشنتۆن بە جدی هەوڵی ئەوە دەدات پردێکی پێوەندی لە ناوماندا دروست بێت .

بە پێی هەواڵی رۆیتەرز نەسروڵلا لەم چاوپێکەوتنەدا گوتوویەتی دۆناڵد ترەمپ لە کەسانێک دەگرێت ببنە نێونجیگەرمان بۆ دانوستان ، ئەوەش پلانی گرووپی سیاسەتی رێکاری ئەمریکایە .

وەک رۆیتەرز باسی دەکات ، نەسروڵلا لەم بارەوە زانیاری زیاتر نادرکێنێت و بەوە کۆتایی پێ دێنێت ، تا ئیستاش وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەم بارەوە هەڵوێستێکی نەگرتووە .

Back to top button