وا چاوەڕوان دەکرێت بەم نزیکانە فەرمانی دەستبەکار بوونی جێگرەکانی لە لایەن نێچیرڤان بارزانیەوە دەربچێت
دوای دەست بەکار بوونی نێچیرڤان بارزانی وەک سەرۆکی هەرێمی کوردستان ، بەم نزیکانە فەرمای دەست بەکار بوونی جێگرەکانی لە مەرسووماتێکی فەرمی هەرێمی دەربکات ، لەم بارەشەوە جەلال محەممەد ئەمین پەرلەمانتار لە فراکسیۆنی گۆڕان بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە بە پێی یاسای سەرۆکایەتی هەرێم جێگرەکان لە لایەن سەرۆکەوە دیاری دەکرێن .
بە پێی ڕێکەوتن سەرۆکی هەرێم دوو جێگری لە یەکیەتی و گۆڕان دەبێت ، بۆ هەردووک پۆستەکەش لە گۆڕان مستەفای سەید قادر و لە یەکیەتیش شێخ جەعفەر شێخ مستەفا کاندید کراوون
.