6 سوودی گرنگی هەنگوین بزانە

هەنگووین یەکێکە لەو بەرهەمە سەرسوڕهێنەرانەی کە سوودێکی تەندروستی زۆری هەیە و هەزاران ساڵە لە لایەن مرۆڤەوە وەک خۆراکێکی سەرەکی بەکاردێت.

ئەگەر رۆژانە دەستبکەیت بە خواردنی هەنگوین و لەگەڵیدا خواردنی شەکر کەم بکەیتەوە، ئەوا ئەم 6 هەشت سوودە بەخۆت دەگەیەنیت:

زیادبوونی وزە

هەنگوین باشترین جۆری گلوکۆزی تێدایە کە سەرچاوەی سەرەکی وزەیە. گلوکۆزی هەنگوین جیاوازی هەیە لەگەڵ گلوکۆزی شەکر کە زوو کاریگەری نامێنێ.

پرۆسەی هەرس بەهێز دەکات

کەوچێک هەنگوین لە زۆر دەرمان باشترە بۆ ئەوانەی کێشەی هەرسیان هەیە. هەنگوین دەتوانێت کێشەی ترشەلۆکی گەدە، غازات و تێکچوونی ریخۆڵە چارەسەر بکات، بۆ ئەوەش باشترە لەگەڵ کەمێک شەربەتی لیمۆ تێکەڵی بکەیت.

خەوێکی باشترت دەبێت

هەنگوین هانی دەردانی هۆرمۆنی مێلاتۆنین دەدات کە بەرپرسە لە خەولێکەوتن، بەمەش یارمەتیت دەدات خەوێکی ئاسوودەت هەبێت.

بەهێزکردنی یادگا

هەنگوین، بەتایبەت لە منداڵان، یادگا و فێربوون بەهێزدەکات ئەمەش بە کەمکردنەوەی فشاریOxidative  لە مێشکدا.

کەمکردنەوەی کێش

ئەگەر کەسێک لە جیاتی شەکر، هەنگوین بخوات، بەڵام بەشێوەیەکی سنووردار، ئەوا کێشی کەم دەکات.

هەنگوین دەوڵەمەندە بە ڤیتامین، کانزاکان و ترشی ئەمینۆ و ئەنزیمەکان و بەمەش ئاستی triglyceride  (جۆرێک چەوری لە خوێندا) کەم دەکات.

چارەسەری برین

هەنگوین دژی هەوکردن و بەکتریایە و ئەگەر بخرێە سەر برینی پێست، شوێنەواری برینەکە لەسەر پێست ناهێڵێت.

هەروەها هەنگوین، خورانی قورگ و کۆکە کەمدەکاتەوە. لە زۆربەی دەرمانەکانی کۆکەدا، جۆرێک ماددە بە ناوی دێکسترۆمێسرۆفان هەیە، هەنگوین لەو ماددەیە کاریگەری زیاتری هەیە بۆ رەواندنەوەی کۆکە.

Back to top button