توێژینه‌وه‌یه‌ك هۆشداری له خواردنی گۆشتی سوور ده‌دات
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ كه له لایه‌ن زاناكان له زانكۆی لۆمالندا ی ئه‌مه‌ریكی ئه‌نجامدراوه مه‌ترسی زیانه‌كانی خواردنی گۆشتی سووری ئاشكرا كردوه، به جۆرێك ڕۆژانه خواردنی یه‌ك پارچه‌ی بچووك له گۆشتی سوور ئه‌گه‌ری مردنی پێش وه‌خت زیاد ده‌كات.
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه ده‌رئه‌نجامی كاركردنی 17 ساڵی توێژهرهوهكانه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته و تیایدا به‌ژداربووه‌كان ڕۆژانه به بڕی جیاواز گۆشتی سوریان پێ دراوه و زاناكان گه‌یشتونه‌ته ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی گۆشتی سوور ناخۆن ئه‌وه ئه‌گه‌ری مردنی پێش وه‌ختیان زۆر كه‌متره له‌چاو ئه‌و كه‌سانه‌ی ڕۆژانه گۆشتی سوور ده‌خۆن چونكه خواردنی بڕێكی زۆر له گۆشتی سوور مه‌ترسی توشبوون به نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و ملوله‌كانی خوێن زیاد ده‌كات و ئه‌مه‌ش هۆكاری مردنی پێش وه‌خته.
پێشتر و له چه‌ندین توێژینه‌وه‌ی دیكه‌دا گۆشتی سوور و به‌رهه‌مه‌كانی به خۆراكی توشكه‌ر به شێرپه‌نجه ناسێنراون له‌به‌ر ئه‌وه پزیسشكهكان ڕێنموی هاوڵاتیان ده‌كه‌ن كه خواردنی گۆشتی سوور كه‌مبكه‌نه‌وه و بان نه‌یخۆن به‌ڵام ئه‌نجامه‌كانی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه خواردنی بڕێكی كه‌میشی له گۆشت به بابه‌تێكی مه‌ترسیدار وه‌سف كردووه.