خاوەنی کتێبخانەی ماڵی وەفایی: فەرهاد پیرباڵ کتێبخانەکەی سووتاندم

بەڕێوبەری ماڵی وەفایی لە شاری هەولێر رایگەیاند، شەوی رابردو فەرهاد پیرباڵ، نوسەر و مامۆستای زانکۆ “ماڵی وەفایی سوتاندوە”.

سۆران عەزیز، بەڕێوبەری ماڵی وەفایی لەنوسینێکدا لە فەیسبوکی خۆیی بڵاویکردوەتەوە، لەلایەن فەرهاد پیرباڵەوە کتێبخانەکەمان سوتینراوە و هەزاران ناونیشانی کتێبمان سوتاون و زەرەرێکی زۆرمان لێکەوتوە، ئاگرەکە چەند کاتژمێرێک بەردەوام بوە و دوای کوژانەوەشی لەلایەن تیمەکانی ئاگرکوژێنەوەوە دوبارە گڕی گرتوەتەوە و ئەوەی لە ماوەی 10 ساڵی رابردودا کردومانە هەموی سوتاوە”.

سۆران عەزیز ئاشکراشیکرد، پێشتر فەرهاد پیرباڵ هەڕەشەی لێکردوین و ئێمەش لایەنی ئەمنی شارەکەمان ئاگادار کردوەتەوە کە کتێبخانەکەمان بپارێزن، بەڵام شەوی رابردوش ناوبراو ئاگری بەردایە کتێبخانەکەمان.

لەبارەی زیانەکانەوە سۆران عەزیز دەڵێت، پێنج هەزار ناونیشانی کتێب لەنێو کتێبخانەکەدا هەیە و کۆگایەکی گەورەشی لێیە کە زیاتر لە 100 کارتۆن کتێبی تێدایە، هەمو کتێبەکان یان سوتاون یانیش بەهۆی ئەو ئاوەی لە لایەن ئاگرکوژێنەوەدا بەکار هێندراوە، بەکەڵکی خوێندنەوە نەماون، لە 60 تا 80 هەزار دۆلار زەرەرمان پێ گەیشتوە.

https://www.facebook.com/kurdistan24.official/videos/2591681410864803/?t=111

 

Back to top button