پلەی گەرما زیاتر دادەبەزێت
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوكردەوە، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ساماڵ دەبێ، بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر 39 و سلێمانی 39 و دھۆك 38 پلە و لە كەركووك بەرزترین پلەی گەرما 41 پلەی سیلیزی دەبێت.
لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی دووشەممە ھەرێمی كوردستان ساماڵ دەبێت، گەرما چەند پلەیەك بەرز دەبێتەوە.