وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق پیرۆزبایی له‌ مه‌سرور بارزانی ده‌كات

وه‌زیری دەرەوەی عێراق محه‌مه‌د عه‌لی حه‌كیم له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا پیرۆزبایی له‌ مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد.

له‌و په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌دا، محه‌مه‌د عه‌لی حه‌كیم، هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و كابینه‌كه‌ی خواست.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كه‌یدا، هیوای خواست پێكهێنانی حكوومه‌ت ببێته‌ سه‌ره‌تایه‌كی پڕ خێر و خۆشی و گه‌شه‌سه‌ند و پێشكه‌وتنی زیاتری هه‌رێمی كوردستان و عێراق.

 

Back to top button