فەرهاد پیرباڵ دەستگیرکرا
فەرهاد پیرباڵ بە فەرمانی دادوەر و لەلایەن پۆلیسی هەولێرەوە گیرا، پێشتر سەرچاوەیەكی تەناهی ئاشكرای كردبوو بڕیارە ئەمڕۆ فەرمانی گرتن بۆ فەرهاد پیرباڵ دەربچێت، گوتەبێژی پۆلیسیش دەڵێ، کەمێک پێش ئێستا فەرهاد پیرباڵ لەلایەن پۆلیسی هەولێرەوە گیرا.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ، فەرهاد پیرباڵ ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە کە تیایدا قاوەخانەی “ماڵی وەفایی” دەسووتێنێت، خاوەنی قاوەخانەکە رایگەیاند، نزیکەی پێنج هەزار کتێب سووتاون و زیانیان پێگەیشتووە.
ماڵی وەفایی دەكەوێتە نزیك چوارڕیانی كشتوكاڵی هەولێر، شوێنێكە بۆ بڵاوكردنەوە و لە چاپدانی كتێب و كۆڕ و سیمیناری شاعیر و نووسەر و ڕۆشنبیرانی هەولێر.