دوو کاروانی دیکەی سیستمی بەرگری موشەکی S-400 رووسی گەشتنە تورکیا
بەیانی ئەمڕۆ یەك شەممە وەزارەتی بەرگری تورکیا بڵاویکردەوە پێنجەم و شەشەم فڕۆکەی روسیا بۆ گەیاندنی بەشەکانی دیکەی سیستمی بەرگری موشەکی(S-400) گەیشتنە خاکی تورکیا.
.
بەپێی ههواڵێكی ئاژانسی ئهنادۆڵی توركی، ئەمڕۆ یەکشەممە وەزارەتی بەرگری تورکیا لەراگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە گواستنەوەی سیستمی بەرگری موشەکی روسی بۆ وڵاتەکەیان بەردەوامە و لەو چوارچێوەیەشدا فڕۆکەی پێنجەم و شەشەمی روسیا بۆ گەیاندنی بەشەکانی دیکەی سیستمی بەرگری موشەکی(S-400) گەیشتنە خاکی تورکیا.
بەپێی راگەیەنراوەکەی وەزارەتی بەرگری تورکیا هەر ئەمڕۆ فرۆکەی کاروانی حەوتەمی سیستمەکە دەگاتە ناو خاکی تورکیا.
لەساڵی 2017 پاش ئەوەی هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ ناچارکردنی تورکیا بەکڕینی سیستمی پاترۆیۆت، تورکیا گرێبەستێکی لەگەڵ روسیا بۆ کڕینی سیستمی موشەکی S-400 واژۆکرد و تا ئێستاش ئەمریکا دژایەتی ئەو گرێبەستە دەکات و بەبەرهەڵستیکردنی بنەماکانی کاری پێکەوەیی رێکخراوی ناتۆی دەزانێت.
دوێنێ شەممە تورکیا گەیشتنی بەشێک لە پارچەکانی سیستمی بەرگری موشەکی بۆ خاکی وڵاتەکەی راگەیاندو تا ئێستاش ئەمریکا کاردانەوەیەکی ئەوتۆی نەبوە.