وەزیری نەوتی داعش بە دەستی هێزە کوردیەکان کوژرا

هێزەکانی سوریای دیموکرات ” هەسەدە ” کوشتنی ” ثابت صبحي فهد الاحمد ” وەزیری نەوتی داعشی ڕاگەیاند لە ئۆپەراسیۆنێکی توکمە و بە هەماهەنگی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی

لە بەیاننامەیەکی هەسەدە هاتووە لەم ئۆپەراسێۆنە دا چەندین چەکی پێشکەوتوو لە ماڵی کوژراوەکە دۆزراوەتەوە چگە لە پوچەڵ کردنەوەی مینێکی چێنراو لە گوندی ئەبو حەمام لە دێرالزور

” کوژراوەکە ” یەکێکە لە دیارترین سەرکردەکانی داعش لە ناوچەی سوور و بەرپرسی بوو لە دابین کردنی دارایی و وەزیری نەوت و پلانگێری داعش بووە

 

Back to top button