نەتەنیاهوو پەیمانی گورزێکی سەربازی تێکشکێنەر دا دژی حیزب اڵلە و لوبنان

سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل بنیامین نەتەنیاهوو ئەمڕۆ یەك شەممە لە کۆبوونەوەی حەفتانەی حکومەتەکەی لە قودس پەیمانی ئاراستەکردنی گورزێکی سەربازی تێکشکێنەری دا بۆ هەر یەکە لە لوبنان و میلیشیای حیزب اڵلە پاش هەڕەشەکانی ئەمیندارە گشتیەکەی بە بۆمب باران کردنی ووڵاتی ئیسرائیل.

ئەم پێشهاتە لە کاتێك دا هاتووە دۆسێی ناوەکی ئێران ڕووداوی خێرا بەخۆوە بینی بەتایبەتی پاش خۆدزینەوەی تاران لە هەندێ بڕگەی ڕێکەوتننامەکە و لە دوای هێرشەکانی ئێران بۆ سەر کەشتیە نەوت هەڵگرەکان و خستنە خوارەوەی فڕۆکە بێفڕکەوانەکەی ئەمریکا ئاڵۆزیەکانی نێوانیان زیاتربوو بۆیە ڕاپۆرتەکانی ئەمریکا باس لە پیلانی ئێران دەکات دەربارەی جووڵە پێکردنی میلیشیاکان و ئاراستە کردنیان بۆ هێرشکردنە سەر بەرژەوەندیە ڕۆژئاواییەکان.

 

 

Back to top button