رەنا حەمید ” ژەنە بەعسیەکەی کەرکوک فەرمانی دەستگیرکرانی بۆ دەرچوو
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ( خواکوڕک ) فەرمانی دەستگیر کردن ( رەناحەمید ) دەرچوو ، ئەو ژنەی وا لە ناڕەزایەتی دەربڕینی عەرەبەهاوردەکانی کەرکوک لە دژی بەکورد بوونی پارێزگاری کەرکوک گووتی ئێمە هەموومان لە دژی کورد سەدام و بەعسین .
وەک سەرچاوەی تایبەت باس دەکات ئەم فەرمانە کە لەلایەن ( راکان جبوری ) پارێزگاری داسەپاوی کەرکوک دەرەکراوە لە ژێر گووشاری هێزو لایەنە عێراقیەکان بووە لە بەغداوە .
دەستگیر کردنی ” رەنا حەمید ” لەلایەن هێزێکی سەر بە لیوای 61 ی سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە بووە کە ئەرکیان پاراستنی کەرکوکە .
بەڵام وەک دووایین زانیاری کە بە دەستی خواکوڕک گەیشتووە ( رەنا حەمید ) پێش ئەوەی هەڵکوتنە سەرماڵەکەی ڕای کردووە .