وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا : کاردانەوەی ئێران بۆ بڕیاری هەڵەی ئەمریکا نابەجی بوو

 

 

وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا وەک کاردانەوەیەک لە هەمبەر بڕیاری ئێران بۆ پەرەپێدانی پیتاندنی یۆرانیۆم، وێرای ئەوەی بە بڕیارێکی هەڵەی ناو برد ، نیگەرانی خۆی بۆ پەرە ئەستاندنی گرژییەکا ی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەربڕی .

ژان ئیۆ لۆدریان . وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا لە وڵامی پەیامنێراندا سەبارەت بە ئەگەری هاتنە ئاراوەی جەنگ لە رۆژهەڵاتی ناوەراستدا گووتی : بەداخەوە ئاژاوەیەکی تایبەت ئەو ناوچەی گرتۆتەوە ، لەوانەشە لە داهاتوودا ڕووداوی نەخوازراوی لێ بکەوێتەوە .

لۆدریان کە لە میانەی بڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی رۆژی نشتیمانی فەڕەنسا قسەی دەکرد گووتی : لە کاتێکی وا هەستیاردا ، پاشگەز بوونەوەی ئێران لە هەندێک خاڵەکانی ڕێکەوتنی ئەتۆمی تەنیا نیگەرانیەکی ئاسایی ناێنێتە ئاراوە ، چوونکە ئەم هەڵویستە هەڵەیەکە لە هەڵەی دەرچوونی ئەمریکا لە ڕێکەوتنی ئەتۆمی مەترسیدارترە .

وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا دووپاتی کردەوە ، هەرچەند ئەمریکا و ئێران و وڵاتانی ناوچەش وەک دەبیندرێ خوازیاری شەڕ نین ، بەڵام  کردەوەو چالاکیەکان دەتوانن ببنە هەوێنی ڕووداوە نەخوازراوەکان .

Back to top button