یەکیەتی ئەورووپا سەبارەت بە دۆخی ئێستای رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هۆشداری دەدات

 

 

 

فدریکا موگرینی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی ئەورووپا رۆژی شەممە سەبارەت بە دۆخی ئێستای رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هۆشداری دا

 

موگرینی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لە گەڵ محەممەد عەلی حەکیم وەزیری دەرەوەی عێراق لە بەغدا گووتی ئەورووپا بە هەموو شێوەیەک پشتگیری پلانەکانی عێراق دەکات بۆ کەم کردنەوەی گرژییەکانی نیوان ئێران وئەمریکا ، چوونکە پەرە ئەستاندنی گرژییەکان ڕووداوی نەخوازراوی لێ چاوەڕوان دەکرێت .

موگرینی لە درێژەدا دەڵێت : ئێمە پشتیوانی سیاسەتی عێراقین کە بەردەوام هەوڵی ئەوەی داوە لە گەڵ هەموو دراوسێکانی پێوەندییەکی ئەرێنی هەبێت .

 

موگرینی سەبارەت بە کۆبوونەوەی لە گەڵ عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق گووتی : ئەرووپا پشتگیری پێشنیاری عێراق دەکات بۆ بەرێوەچوونی کۆنفرانسێک لە نیوان وڵاتی ئێران و وڵاتانی سوننەی لایەنگری ئەمریکا وەک سعوودیا و ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی .

لە کۆتاییدا دەڵێت ئەزموونی ئەورووپا وامان پێدەڵێت لە هەموو بارودۆخێکدا دانوستان بە ئەرێنی دەزانین تا بەڵکو ڕێکارێک بدۆینەوە بۆ چارەسەری کێشەکان .

Back to top button