ئەمریکا سەبارەت بە هێرشی تورکیا بۆ سەر باکووری سووریا کاردانەوەی دەبێت
ئەمریکا لە ڕێگای وەزارەتی دەرەوەی خۆیەوە هۆشداری دەداتە تورکیا و دەڵێت لە ئەگەری هێرش بۆ سەر رۆژئاوی کوردستان لێت قبوول ناکەیین .
شۆن رۆبێرتسن ، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لە لێداونێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان دەڵێت : هەر هێرشێکی تورکیا بۆ ناوچەکانی باکووری رۆژهەڵاتی سوریا بە تایبەت ئەو شوێنانەی هێزی ئەمریکی لی جێگیرە هێڵی سوورەو تورکیای لێ ئاگادار دەکەینەوە ئەم هەڵە نەکات .
گووتە بێژی پنتاگۆن هەر وەها دەڵێت : هەر سەبارەت بەم مەترسیانەش کۆبوونەوەیان لە گەڵ بەرپرسانی تورکیا ئەنجام داوە و پێشمان وایە دانوستان ورێکەوتن چارەسەری کێشەکانە