سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە نوری مالكی دەكات
بە بۆنەی کۆتایی هاتنی کۆنگرەی حزبی دەعوەی ئیسلامی وهەڵبژاردنەوەی نوری مالکی وەک ئەمینداری ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی کوردستان لە لەیەن خۆیەوە پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی نوری مالکی دەکات .
مەسرور بارزانی لە پەیامەکەی خۆیدا وێرای پیرۆزبایی لە سەرکەوتنی کۆنگرە وهەڵبژاردنەوەی دووبارەی نوری مالکی وەک ئەمینداری گشتی حزبەکەی ، هیواخوازە لەم قۆناغەنوێیەدا پێوەندییەکانیان لە گەڵ هەرێمی کوردستان بکاتە ئاستی ئەرێنی .