خواكوڕك ئەو كەسە ئاشكرا دەكات كە بە ئارپێچی هێرشی كردۆتە سەر ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی
دوای ئەوەی كەسێك بە ئارپێچی هێرش دەكاتە سەر ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی، سەرچاوەیەك دەلێت لە ئێستادا بەدوای تاوانبارەكەوەن و گۆمانیشان لەكەسێك هەیە كە ئەم كارەی كردبێت”.
سەرچاوەیەك لە ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی بەخواكوڕكی راگەیاندووە، بۆ دەستگیر كردنی تاوانباری هێرشەكەی سەر ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی لە ئێستادا هێزێكی زۆریان بڵاو پێكردووە بەڵام تاوەكو ئێستا دەستگیر نەكراوە”.
ئەمشەو لە شارۆچكەی چەمچەماڵ هێرش دەكرێتە سەر ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی، سەرچاوەكەی ئاسایشی سلێمانیش دەلێت گومانمان هەیە هەمان ئەو كەسە بێت كە پێشتر بە چەند شوێنەوارێكی دێرین دەستگیر كرابوو بەڵام دوای راكردوو، هەمان ئەو كەسەیە كە هێرشی كردبێتە سەر ئاسایش بۆیە لە ئێستادا بەدوای دا دەگەرێن”.