هەوڵی فاشیزمەكان بۆ بڕینی قوتی خەڵكی كوردستان بەردەوامە
دوای ئەوەی پارتی و یەكێتی لەسەر دانانی كەسێك بۆ پارێزگاری كەركووك رێكەوتن، خۆپێشاندانێك لەكەركووك لەلایان عەرەبە فاشیزمەكانی دژە كورد رێكخراو و دروشمی هاوتاكردنی كورد و داعشیان بەرز كردەوە، ئەمەش كاردانەوەی بارەگای بارزانی لێكەوتەوە و سەرۆك بارزانی لە راگەیاندراوێكدا رایگەیاند كە هیچ كوردێك دەست لە ناسنامەی كوردستانی بوونی كەركووك بەرنادات لە بەشێكی راگەیاندراوەكەی رایگەیاندووە”ئێمە ئێستا و پێشتریش ڕامان وا بووە كە هیچ مساوەمەیەك لەسەر كوردستانیبوونی ناسنامەی كەركووك ناكەین و دەبێ كەركووك ببێتە نموونەی پێكەوەژیانی نەتەوەیی و ئایینی و هەموو پێكهاتەكان بتوانن بە ئاشتی و برایەتی و تەبایی لە كەركووكدا لەگەڵ یەكتر بژین.
هەرلەو پەیامەدا كە سەرۆك بارزانی رایگەیاندووە هاتووە”ئێستا كەشێكی ئیجابی لە پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا هاتووەتە ئاراوە و ئەوەیش دەرفەتێكی زۆر باشە كە بە سوودوەرگرتن لەو كەشە ئیجابییە گرفتە ئەمنی و ئیدارییەكانی كەركووكیش چارەسەر ببێت و لە چوارچێوەی دەستووردا كەركووك بگەڕێتەوە سەر دۆخی ئاسایی خۆی. چونكە ئەو بارودۆخەی ئێستا لە كەركووك هەیە ناكرێ بەردەوام بێت، هەروەها لە بەشێكی تری راگەیاندراوەكەدا هاتووە”بەهۆی ئەو بارودۆخە نائاساییەی بەسەر كەركووكدا هاتووە و، لەبەر پێویستیی ئاساییكردنەوەی دۆخی ئەمنی و ئیداریی شارەكە و خزمەتكردنی خەڵكی كەركووك و هەروەها چارەسەركردنی كۆی كێشەكان، ئێمە لەگەڵ ئەوەداین كە ڕێككەوتن و هاوڕایی لایەنە كوردییەكان، هەنگاوێكی گرنگە بەڵام لەگەڵ ئەوەیشدا پێویستە كێشەكانی كەركووك بە پارێزگاریشەوە سەرەتا لە نێوان هەولێر و بەغدا یەكلایی بكرێتەوە و چارەسەر بكرێت، هەر ئەنجامێكیش كە هەبێت دەبێ جێگەی ڕەزامەندیی هەموو پێكهاتەكانی كەركووك بێت.
لەبەشێكی تر راگەیاندراوەكەی سەرۆك بارزانی دا هاتووە”كێشەی كەركووك تەنیا گرفتی سیاسیی نێوان دوو حزب یان ململانێی سیاسیی نێوان چەند لایەن نییە، لە ڕاستیدا كێشەی كەركووك بابەتێكی مێژوویی و سیاسی و كۆنە لە هەمانكاتیشدا فرەڕەهەند و گەورەیە.
لەبەرامبەر راگەیاندراوەكەی سەرۆك بارزانی فاشیزمەكانی بەغدا كە لەئێستادا بێ رووڵ و كاریگەر كراون، دژی راگەیاندراوەكەی سەرۆك بارزانی دا هێرش دەكەنە سەر كورد و لەو بارەیەوە، ئەمینداری گشتی عەسائی و ئەهلی حەق (قەیس خەزعەلی) لە تویتێكدا دەلێت كەركووك شارێكی عێراقیە و نوقتە سەری دێر، ئەمە لەكاتێكدایە كە لە رێفراندۆم سەدا 85 خەڵكی كەركووك بەشداریان لە ریفراندۆم و دەنگدان بەسەربەخۆی كوردستان كردووە بە كورد و عەرەب و توركمانەوە”.
لەبەرامبەر ئەو كەشە ئیجابیەی كە لە نێوان هەولێر و بەغدا هاتۆتە بوون، لە ئێستادا فاشیزمەكان دۆخی كەركووك و هەناردەی مووچەی فەرمانبەرانیان كردۆتە ئامانج بۆ تێكدانی دۆخی ئیجابی نێوان هەولێر و بەغدا لەبەرامبەر دا حەیدەر عەبادی لە میدیا كوردیەكان كە خۆی سپۆنسەری دەكات بابەتی چەواشەكاری لەسەر نەوت بڵاو دەكاتەوە، هانی حكومەت و پەرلەمانی عێراق دەدات كە دژی هەناردەی مووچە و بودجە كوردستان بوەستنەوە”،