جێرمی هانت : نەوت هەڵگرە ئێرانیەکەی جەبەل تارق دەکرێت ئازاد بکرێت

 

 

 

جێرمی هانت ، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا دەڵێت ئەگەر کۆماری ئیسلامی ئێران زەمانی ئەوە بدات ئەم نەوت کێشە ناچێتە سووریا ، لەندن بۆ ئازاد بوونەکەی یارمەتی دەدات .

وەزیری دەرەوەی بەریتانیا لە چەند پەیامێکی تویتەری کە رۆژی شەممە بڵاوی کردۆتەوە ، با س لە پێوەندی تەلەفۆنی نێوان خۆیی و محەمەد جەواد زەریف ، وەزیری دەرەوەی ئێران دەکات و دەڵێت سەبارەت بە نەوت هەڵگرە دەستبەسەرکراوەکە ، وتوێژێکی ئەرێنیمان بووە .

بە وتەی جێرمی هانت ، محەممەد جەواد زەریف گوتوویەتی ئێران دەیەوێت ئەم کێشەیە چارەسەر کات چوونکە نایەوێت گرژیەکان پەرە بستێنن .

Back to top button