بلۆمبێرگ : بەهۆی کڕینی ئێس 400 ، ئەمریکا تاوتوێی سەپاندنی گەمارۆ بە سەر تورکیادا دەکات
ئاژانسی بلۆمبێرگ لە زمان چەند سەرچاوەیەک دەنووسێت ئەمریکا تاوتوێی ئەوە دەکات چۆن و بە چ ڕێکارێک سزای گەمارۆ بە سەر تورکیادا بسەپێنێت ، لە دووای کڕینی قەڵغانی مووشەکی ئێس 400 ی ڕووسی .
ئاژانسەکانی هەواڵی حکومەتی ( ئێسپۆتنیک ) ی ڕووسی و ( ئاناتۆڵی ) تورکی بە بڵاوکردنەوەی چەند وێنەیەک ئاشکرایان کرد لە رۆژی هەینی تاکو ئێستا حەوت کاروانی بارهەڵگری پارچەو کەل و پەلی قەڵغانی مووشەکی ئێس 400 لە بنکەی ئاسمانی ئاکینجی ئەنقەرە ڕادەستی تورکیا کراوون و تا کۆتایی ئەو مانگەش بەردەوام دەبێت .
تورکیا ئەندامی هاوپەیمانی سەربازی ( ناتۆ ) یە و بڕیاری کڕینی مووشەکی ئێس 400 لە رووسیا بوو بەهۆی تووڕە بوونی ئەمریکا و زۆربەی ئەندامانی وڵاتانی ناتۆ .
ئەمریکا تا کۆتایی ئەو مانگە مۆڵەتی دابووە تورکیا بە بڕیاری کڕینی مووشەکی ئێس 400 ی ڕووسیا دا بچێتەوە و دەستی لێ هەڵگرێت .