وەزارەتی پێشمەرگە: پلە بەرزكردنەوەی ئەفسەرانی پێشمەرگە مەرجدار دەكرێت

 

دوای ئەوەی سەرەتای مانگی رابردوو بەرزكردنەوەی پلەی ئەفسەرانی پێشمەرگە بۆ سالەكانی 2016- 2017 كۆتاییهات, جێگری سەرۆك ئەركانی پێشمەرگە رایدەگەیەنێت كە لە ساڵی 2018 بەرزكردنەوەی پلەی ئەفسەرانی پێشمەرگە مەرجدار دەكرێت, بەڵام ئەوانە ناگرێتەوە كە پێش ساڵی 1991 پێشمەرگە بوونە.
لیوا قارەمان كەمال، جێگری سەرۆك ئەركانی ھێزەكانی پێشمەرگە راگەیاند، لە ئێستادا بەرزكردنەوەی پلەی ئەفسەرانی پێشمەرگە بۆ ساڵانی 2016-2017 كۆتایی هاتووە, وا بڕیارە بەرزكردنەوەی پلەی ئەفسەران بۆ ساڵی 2018 مەرجدار بكرێت بەڵام مەرجەكان ئەو كەسانە ناگرێتەوە كە پێش 1991 پێشمەرگە بوونە.
لیوا قارەمان دەشڵێت: “لیستی ناوی ئەو ئەفسەرانەی كە دەبوو لە ساڵی 2017 پلەیان بەرزبكرێتەوە ئامادەیە و پلەیان بەرزدەبێتەوە، بەڵام لە 2018 بەدواوە بڕوانامە دەكرێتە پێوەر، هەر ئەفسەرێك بڕوانامەی سەرەتایی یان ناوەندی هەبێت پلەیەكی بۆ دیاری دەكرێ كە لەوە بەرزتر نەبێتەوە، بەڵام خاوەن بڕوانامەكان بەشێوەیەكی خۆكارانە سێ ساڵ جارێك پلەیان بەرزدەكرێتەوە.

Back to top button