سەركردەی حزبێكی گەورەی كوردستان رفێنرا

خواكوڕك
دوای ئەوەی بۆ بەشداریكردن لە پرسەیەك دەچێتەوە سووریا، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە جەدعان عەلی ئەندامی نوێنەرایەتی ئەنەكەسە لە ھەرێمی كوردستان، لەلایەن ئاسایشی پەیەدەوە دەستگیر دەكرێ و بەرەو شوێنێكی نادیار دەڕفێندرێ.

خالد عەلی بەرپرسی نووسینگەی ئەنجومەنی نیشتیمانی كورد لە سووریا لە هەرێمی كوردستان رایگەیاند” پەیەدە سەركردەیەكی دیكەی ئەنجوومەنی نیشتمانی كورد لە سووریا (ئەنەكەسە)ی رفاندووە.
گوتیشی”جەدعان عەلی دوای ئەوەی بۆ بەشداریكردن لە پرسەیەك دەچێتەوە سووریا، لەلایەن ئاسایشی پەیەدەوە دەستگیر دەكرێت.بۆ شوێنێكی نادیار دەبرێت
لەبارەی چارەنووسی ئەندامە دەستگیركراوەكەی ئەنەكەسە، بەرپرسەكەی نووسینگەی ئەنجومەنی نیشتیمانی كورد لە سووریا لە هەرێمی كوردستان گوتی تاكو ئێستە چارەنووسی جەدعان عەلی نازانین.

 

Back to top button