پاپای فاتیكان سەردانی هەرێمی كوردستان دەکات

دوای ئەوەی ساڵی رابردوو نێچیرڤان بارزانی سەردانی فاتیكانی كرد, چاوی كەوت بە پاپا فرانسیس لەو وڵاتەو بانگهێشتی پاپای كرد بۆ هەرێمی كوردستانی كرد, پاش رەزامەندی پاپا ئەمڕۆ میدیا جیهانیەكان لیستی ئەو وڵاتانەی بڵاو كردەوە كە لە ساڵێ‌ داهاتوو پاپا سەردانی دەكات, كە هەرێمی كوردستان یەكێكە لەو وڵاتانەی كە لە بەرنامەی سەردانی پاپا داندراوە.
ئاژانسی ھەواڵی كاتپرێسی كاتۆلیكی، لیستێكی وڵاتانی بڵاو كردووەتەوە، كە ساڵی داھاتوو بڕیارە پاپا فرانسیس، پاپای كاتۆلیكەكانی جیھان سەردانیان دەكات، نوێنەرێكی مەسیحیەكانی كوردستان لە خوڵی پێشووی پەرلەمان لەو بارەیەوە رایدەگەیەنێت:” سەرتای ساڵی داهاتوو پاپا سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات بۆ رێزگرتن لە هەڵوێستی هەرێمی كوردستان,  بەتایبەت سەرۆك بارزانی، بەرامبەر بە مەسیحییەكان ھەیبووە.
وەحیدە یاقۆ ھورمز، نوێنەری مەسیحییەكان لە خولی پێشووی پەرلەمانی كوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی راگەیاندووە:” وەك رێزگرتنێك لە هەڵوێستی سەرۆك بارزانی و حكومەتی هەرێمی كوردستان لەو خزمەتەی بە مەسیحیەكانیان كرد, كە ئێستا لەسەر ئاستی جیهان كاردانەوەی گەورەی بەدواوە بووە, بڕیارە پاپا سەردانی هەولێری پایتەخی كوردستان بكات”.
ھورمز باسی لەوەش كرد: “مەسیحییەكان زیاتر لە ھەرێمی كوردستان ئارامن و بەراورد بەعێراق زۆریان ھاوكاری كراوە، بۆیە ھاتنی پاپا كاریگەریی زۆری دەبێت و دەبێتە ھۆی ئەوەی زیاتر ھاوكاریی ئێمەش بكرێت.”
Back to top button