سبەی ئەنجومەنی وەزیران یەكەم كۆبوونەوەی كابینەی نۆیەم ئەنجامدەدات


دوای ئەوەی وەزیرانی كابینەی نوێی حكومە ت لە پەرلەمانی كوردستان متمانەیان پێدرا, بڕیارە سبەی (١٥-٧-٢٠١٩) ئەنجومەنی وەزیران یەكەم كۆبوونەوەی خۆی بەڕیوە ببات و بەفەرمی دەست بە كارەكانی خۆی بكات.
بە پێی زانیاریەكانی خواكوڕك : “سبەی ئەنجومەنی وەزیران یەكەم كۆبوونەوەی ئاساییی خۆی لە كابینەی نۆیەم بەڕێوە دەبات و دواتر بەفەرمی دەست بە كارەكانی خۆی دەكات.”
سەرچاوەی زانیاریەكانی خواكوڕك گوتیشی: “تاوەكو ئێستا تەنیا بەشێك لە وەزیرەكان ئاڵوگۆڕیان پێ كراوە و لەم ڕۆژانەدا سەرجەم وەزیرەكان ئاڵوگۆڕیان پێ دەكرێت و دەست بە كاری خۆیان دەكەن.”
Back to top button