پازدە كادری سۆشیاڵمیدا و رێكخستنەكانی نەوەی نوێ‌ بە هۆی تاكبڕیاری شاسوار دەستیان لەكاركێشایەوە دەڵێن راستگۆ نەبوو


دوای ئەوەی  پەرلەمانتارانی نەوەی نوێ‌ لە بەغدا و ژمارەیكی دیكەی ئەندامانی باڵای نەوەی نوێ‌ بە هۆی تاكڕەوی شاسوار عەبدولواحید لە نێ, حزبەكە و بە بنەماڵەیی كردنی زۆربەی پۆستەكان, دەستیان لەكار كێشایەوە ئەمڕۆ ژمارەیەك ئەندامی رێكخستنەكانی خوارەوەی نەوەی نوێ‌ و بەڕێوەبەری پەیجەكانی سەر بە نەوەی نوێ‌ دەستیان لە كار كێشایەوە.
لە پێگەی تایبەتی خۆیان و چەند پەیجێكی دیكەی تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك لە پۆستێكدا ژمارەیەك گەنج رایدەگەیەنن كە ئەوان گرووپێكن سەر بە نەوەی نوێ‌ بوونەو سالێك و 9 مانگ لە سۆشیاڵمیدا و رێكخستنەكانی ئەو حزبە كاریان كردووە بەڵام ئەمڕۆ دەست لە كاركێشانەوەی خۆیان پێشكەش كردووە.
ئەو گرووپە راش دەگەیەنن دەست لە كاركێشانەوەكەیان دوای ئەوە هات كە لە لایەن سەركردایەتی نەوەی نوێ‌ بە (جاسووس، خۆفرۆش، خیانەتكار، ترسنۆك، بێ ئیرادە، سەبر كورت و بەرژەوەندیخواز) تۆمەتبار دەكرێن، بەڵام ”بێدەنگ نەبوونمان لە جیاوازیكردنەكانی نێوخۆی جووڵانەوەكە و ھەڵوێستەكانمان ئێمەی گەیاندە ئەو باوەڕەی كە ئەم بڕیارە بدەین“.
ئەو گرووپە رایدەگەیەنن:” ڕای جیاواز لەنێو نەوەی نوێدا قەبوڵ ناكرێت و ”دیكتاتۆریەت و بڕیاردانی تاك لایەنە“ لەلایەن شاسوار عەبدولواحید، سەرۆكی نەوەی نوێ هەیە.

هەروەها دەشنوسن یەكێكی دیكە لە هۆكارەكانی وازهێنانی ئەو كەسانە، بریتییە لە ”ھەڵخەڵەتاندنی خەڵكی بە ناوی (خۆبەخش)یەوە، كە ئەوانەی بەڕاستی ماندوون و لە ناو خەڵكی قسەیان پێدەگوترێت، خۆبەخشی ڕاستەقینەن، بەڵام ئەوانەی لە ئۆفیسی سەرەكیی جووڵانەوەكە كاردەكەن، كراون بە خاوەنی مووچەی مانگانە و لەسەر شاشەكان و سۆشیال میدیا كار بۆ بەناوبانگ بوون و دەركەوتنیان دەكرێت“.

لە بەشێكی دیكەی یاداشتەكەدا هاتووە: ”دروستكرنی جاسوس و جنێودەر و بێڕێزیكار لەنێوان خۆبەخشەكان، بەمەبەستی تاقیكردنەوەیان و گەیاندن زانیارییەكان كە لەنێوان ھاوڕێكاندا ئاڵوگۆڕی پێدەكرێت، زۆر كات قوربانییەكە دەردەكرێت یاخود ناچار بە وازھێنان دەكرێت“.

٭ ناو و ئەركی ئەو كەسانەی كە دەستیان لەكار كێشاوەتەوە:
۱- ڕابەر مەحموود: ڕێكخەری ناحیەی ھەڵشۆ، ئەدمین لە پەیجەكانی (قەڵادزێ و ڕەواندوز)
۲- گەرمیان عوسمان: ڕێكخەری شارەزوور
۳- دێرین ڕەسوڵ: ڕێكخەری بنگرد، ئەدمینی (دەڤەری مەرگە)
٤- چاوان ئاوات: ئەدمین لە پەیجەكانی (سكتان، ئاشتی، شەقڵاوە، مێرگەسور ، كفری، شارەزور، دەشتی ھەولێر)
٥- ئەوین ئەحمەد: ڕێكخەری ڕانیە
٦- چێنەر شەریف: ئەدمین لە پەیجەكانی (ھەورامان و ھەڵەبجە)
۷- عەبدوڵا حوسێن: ئەدمین لە پەیجەكانی (قەڵادزێ و ژاراوە و سەنگەسەر و دوو گرووپی نەوەی نوێ لە ڕانیە و سەنگەسەر)
۸- ڕێبوار عومەر: ئەندامی ئەنجومەنی شارەزوور
۹- ھەڵمەت حەمەڕەوف: ئەندام ئەنجومەنی شارەزوور
۱۰- بەڵێن عومەر: ئەندام ئەنجومەنی شارەزوور
۱۱- بەرھەم فاڤل: ئەندام ئەنجومەنی شارەزوور
۱۲- كۆرش ئەشرەف: ئەندام ئەنجومەنی شارەزوور
۱۳- حامید ئەحمەد: ئەندام ئەنجومەنی شارەزوور
۱٤- ھێرش ئەشرەف: ئەندام ئەنجومەنی شارەزوور
۱٥- ھەڵمەت حەمەڕەوف: ئەندام ئەنجومەنی شارەزوور

Back to top button