بە ئامادە بوونی سەرۆك بارزانی لە هەولێر رۆژی نیشتمانی فەرەنسا بەرز راگیرا


دوای ئەوەی كونسولخانەی فەرەنسا لە هەولێر بە بۆنەی 230 یەمین ساڵرۆژی نیشتمانی لە هەولێر چاڵاكیەكی رێكخست بە ئامادەبوونی سەرۆك بارزانی  و مەسرور بارزانی و سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان ئەو رۆژە بەرز راگیرا, لە مەراسیمەكەدا كونسوڵی فەرەنسا رایگەیاند:” سەردانەكەی هەفتەی رابردووی سەرۆكی هەرێم بۆ فەڕەنسا وەڵامی پرسیاری ئەوانە بوو كە دەیانگوت پەیوەندیەكانی نێوان هەولێر و پاریس لە چ ئاستێكدایە”.
دۆمەنیك ماس، كۆنسولی گشتی فەرەنسا لە هەرێمی كوردستان لە مەراسیمەكە وێرای بەخێرهاتنی سەرۆك بارزانی و مەسرور بازرانی سەرۆكی حكومەت و میوانان گوتی: ” سەردانی چوار رۆژ پێش ئێستای بەڕێز نێچیرڤان بارزانی بۆ پاریس و كۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆككۆمار ئیمانوێل ماكرۆن، ئەم سەردانە رەنگدانەوەی بەهێزیی پەیوەندییەكانمانە لەنێوان گەل و حكومەت، ئێمە شەرەفمەندبووین كە سەرۆكی هەرێمی كوردستان یەكێك لە سەردانەكانی بۆ  دەرەوەی هەرێم بۆ فەرەنسا تەرخانكرد، ئەمەش نیشانەی ئەو گرنگیدانەی هەرێمە بە پەیوەندی لەگەڵ وڵاتەكەی من, ئەمەش باشترین وەڵامە بۆ پرسیاری ئەو رۆژنامەنوسانەی لە بارەی پەیوەندی نێوان كوردستان و فەڕەنسا لە منیان پرسیووە”.
هەروەها فەلاح مستەفا، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە وتارێكدا گوتی: “لەكاتێكدا رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەرز رادەگرین، ئەو بنەما و پرەنیسپانە بەرز دەنرخێنین كە پێكەوە گرێماندەدەن: ئازادی، یەكسانی و برایەتی. ئێمە شانازی بە پەیوەندی نێوانمانەوە لەگەڵ فەرەنسا و ئەو پەیوەندییە مێژووییەوە دەكەین. هیچكات ئەو رۆڵەمان لەبیرناچێت فەرەنسا و هاوپەیمانە رۆژئاواییەكانی گێڕایان لە یارمەتیدانی ئێمە بۆ سەپاندنی ناوچەی دژە فڕین و بۆ پاراستنی خەڵكی ئێمە”.
لە كۆتایی یادەكەدا كێكی دۆستایەتی نێوان فەرەنسا و هەولێر لەلایەن سەرۆك بارزانی و مەسروور بارزانی و كۆنسوڵی گشتی فەرەنساوە بڕا.
Back to top button