ئەمریكا سزای توند بەسەر توركیادا دەسەپێنێت
دوای ئەوەی وڵاتی توركیا سیستەمی دژ مووشەكی( S400) كڕی و جێگیركردنی خستە واری جێبەجێكردنەوە, ئەمریكا بڕیاریدا سزای توركیا بدات و لە ئێستاشدا ئیدارەی ترەمپ لە هەوڵی ئەوەدایە كە سزا دانی توركیا تاوتوێ بكات و بڕیارە لە داهاتوویەكی نزیك ژمارەیەك سزای نوێ بەسەر ئەو ,ڵاتەدا بسەپێنێت”.
بە پێی راپۆرتێكی رۆژنامەی بلومبێرگی ئەڵمانی ، لە ئێستادا ئیدارەی كۆشكی سپی سەرقاڵی سەپاندنی ژەند سزاسەكی نوێن بەسەر توركیادا كە بڕیارە لە كۆتایی هەفتەی داهاتودا ئەو سزایانە رابگەیێندرێت, بەڵام لە ئێستادا كە لە ساڵ رۆژی كودەتای توركیا نزیكە سزاكان دواخراون تا توركیا راینەگەیەنێـت كە ئەمریكا دەستی لە كودەتایەكە هەبووە.
ئەو رۆژنامە ئەڵمانیە ئاشكراشی كردووە كە لە هەفتەی رابردوو, زنجیرەیەك كۆبوونەوە لەنێوان وەزارەتی دەرەوە و بەرگری ئەمریكا ئەنجامداروە بۆ دانانی پلانێكی تۆكمەی سەپاندنی سزا بەسەر توركیا.
هەوڵی سەپاندنی سزا بەسەر توركیا پاش ئەوە دێت كە رۆژی هەینی رابردو یەكەم كاروانی سیستەمی دژەموشەكیی (ئێس 400)ی روسی گەیشتە خاكی توركیا، كە ئەوەش بەلای ئەمەریكا مایەی توڕەبون و ناڕەزاییە بەتایبەت لەكاتێكدا واشنتۆن پێیوایە ئەو سیستمە موشەكییە دژی سیستمی بەرگریی ناتۆیە كە توركیا ئەندامە تێیدا.