شاخەوان عەبدولا بۆ حەشدی شەعبی: تەنها كەركووكیەكان دەتوانن قسە لەسەر كەركووك بكەن, چونكە هیچ حساب بۆ هەڕەشەو قسەی خەلكی دەرەكی ناكەین
دوای ئەمڕۆ قەیس خەز عەلی فەرماندەی باڵای حەشدی شەعبی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاندووە كە كەركووك عێراقیە نەك كوردستانی, لە وەڵامدا ئەندامێكی لیژنەی باڵای ئاسایی كردنەوەی دۆخی كەركوك لەبارەی هەڕەشەی بەرپرسانی حەشدی شەعبی دێتە دەنگ و دەڵێت: “هیچ حسابێك بۆ هەڕەشەو قسەكانی ئەوان ناكەین”.
شاخەوان عەبدوڵا ئەندامی لیژنەی باڵای ئاسایی كردنەوەی دۆخی كەركوك راگەیاند، ” ئەوەی پەیوەندیدارە بەوشارە تەنها خەڵكی كەركوكەو خەڵكی غەریب بۆی نییە هیچ قسە لەسەر كەركوك بكات, بۆیە هیچ كەسێك ناتوانێن هەرەشە لە كوردستانی بوونی كەركووك و خەڵكی ئەو شارە بكات”.
ئەندامی لیژنەی باڵای ئاسایی كردنەوەی دۆخی كەركوك راشیگەیاند، ئێمە تەنها گفتوگۆ لەگەڵ پێكهاتەكانی كەركوك دەكەین و گفتوگۆكان قۆناغی زۆر باشی بڕیوەو كاتێك ئێمە رێكبكەوین هیچ كەسێكی دیكە بۆی نییە بەهیچ شێوەیەك قسە لەسەر ئەو بابەتانە بكات و ئەوەشمان باسكردووە كە تەدەخولكردنی بەغداو ئەنبارو لایەنەكانی دیكەو حەشدی شەعبی كێشەكانی كەركوك قوڵتر دەكاتەوە ئاڵۆزتری دەكات.
شاخەوان عەبدوڵا ئەندامی لیژنەی باڵای ئاسایكردنەوەی دۆخی كەركوك راشیگەیاند، “بەهیچ شێوەیەك پێویست بە تەداخولی لایەنی دەرەكی ناكات و ئێمەش هیچ حسابێك بۆ هەڕەشەو قسەكانی ئەوان ناكەین”.