Tiktok بەرھەمێکی تایبەت بەخۆی دەخاتە بازاڕەوە

تۆڕی کۆمەڵایەتی تیک تۆک تایبەت بە وێنەو ڤیدیۆ، نیازی وایە لە ئایندەیەکی نزیکدا بەرھەمێکی تایبەت بەخۆی بخاتە بازاڕەوە.

کۆمپانیای bytedance خاوەنی تۆڕی کۆمەڵایەتی تیک تۆک، دەیەوێت مۆبایلێکی تایبەت بەخۆی بخاتە ناو بازاڕەوە، بە چەند بەرنامەیەکی تایبەت بەخۆی بەردەستی بکات بۆ بەکارھێنەرانی.

واپێدەچێت چەند بەرنامەیەک لەو مۆبایلەدا دابنێت و کە تایبەتە بەخۆی و وا چاوەڕوان دەکرێت کە ھاوشێوەی تۆڕی کۆمەڵایەتی تیک تۆک بە شێوەیەکی فراوان ئەو مۆبایلە بڵاوببێتەوە لە ناو بەکارھێنەرانی ئەو ئەپڵیکەیشنە.

Back to top button