نێچیرڤان بارزانی و نووری مالیکی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پیرۆزبایی له نووری مالكی كرد، به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی به ئه‌مینداری گشتیی حزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامی.
به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا پیرۆزبایی له به‌ڕێز نووری مالكی كرد به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی به ئه‌مینداری گشتی حزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامیی عێراقی و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست.
لاى خۆیه‌وه له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا كه ئێواره‌ی دوێنێ یه‌ك شه‌ممه 14/7/2019 ئه‌نجام درا، به‌ڕێز مالكى سوپاس و پێزانینى خۆى بۆ به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ به‌ڕێزیان و بۆ هه‌رێمى كوردستان و عێراق به‌گشتى خواست.