نێچیرڤان بارزانی: هەرێمی کوردستان دەچێتەوە سەر رێچکەی گەشەسەندنی خۆی
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هەرێمی کوردستان دەچێتەوە سەر رێچکەی گەشەسەندنی خۆی.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پێشانگای روانگە بۆ هەلی کار وتارێکی پێشکەشکرد و رایگەیاند، “لە دوای ساڵی 2003ەوە هەرێمی کوردستان پێشکەوتنی زۆری بە خۆیەوە بینیوە و بە دەیان هەزار هەلی کاری رەخساندوە، بەڵام جەنگی دژ بە داعش و قەیرانی دارایی کاریگەرییان لەسەر ئابووری هەرێم هەبووە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “بۆ ئەوەی بکەوینە سەر رێچکەی خۆمان ئەرک و ماندوبونی دەوێت، بۆ ئەمەش دڵنیاین کە هەرێمی کوردستان جارێکی دیکە دەچێتە سەر رێچکەی خۆی و لە گشت بوارەکان دۆخی هەرێمی کوردستان باشتر دەبێت”.
نێچیرڤان بارزانی وتیشی، “دەبێت گەنجانمان بیرکردنەوەیەکی نوێیان هەبێت و هەوڵبدەن سەرکەوتن بە ئەزمون و تاقیکردنەوەیە، ئەوانەی دەیانەوێت لە شەو و رۆژێکدا هەموشتێک بگۆڕن سەرکەوتو نابن”.
له پێشانگای روانگە بۆ هەلی کار لە شاری هەولێر، 166 كۆمپانیا له 14 وڵات بهشدارن و كوردستان24 یەکێکە لە سپۆنسەرانی میدیایی.
https://www.facebook.com/kurdistan24.official/videos/715033738932576/?t=0