عێراق پێویستی بە زیاتر لە 10 هەزار پزیشك هەیە
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی هاوبەشی نێوان وەزارەتی تەندرووستی عێراق و ڕێکخراوی تەندرووستی جیهانی دا عەلائەلدین عەلوان وەزیری تەندرووستی عێراق ئەمڕۆ دوو شەممە ڕایگەیاند ووڵات پێویستی بە زیاتر لە 10 هەزار پزیشك هەیە
عەلوان گوتی، ئێستا لە عێراق نزیکەی 550 تا 600 پزیشکی خێزانی هەیە و ئەم ژمارەیە پێویستی کەرتی تەندرووستی پڕ ناکاتەوە و پاش هەڵسەنگاندن دەرکەوتووە بۆشاییەکی زۆر لە ساخلەمی خۆراك هەیە بۆیە بەووردی چاودێری خۆراك و داودەرمان دەکەین بۆ پارێزگاری لە هاوڵاتیان