کونسوڵی گشتی ئەمەریکا لە هەولێر: دانوستانەکانی هەولێر و بەغدا ئەرێنین
ئەمڕۆ دووشەممە شاندێکی دیپلۆماتی ئەمریکا بە سەرۆکایەتی ستیڤن فەیگن لە سەر مەزاری نەمرانەوە لە بارزان لە پرێس کۆنفرانسێکی رۆژنەمەوانیدا ئامانجەکانی ئەم سەردانەی ئاشکرا کرد .
ستیڤن دەڵێت ویستمان لە نزیکەوە هەست بە ئازارو مەینەتی گەلی کورد و بارزانیەکان بکەیین کە بە کام تراژدیاوە بەدست ڕەژیمی بەعسەوە ناڵاندوویانە و تووشی چ کارەساتێک بوونەتەوە .
لە درێژەی قسەکانیدا سەبارەت بە چۆنیەتی پێوەندی ئیستای بەغدا و هەولێر ستیڤن گووتی پێشڤەچوونەکانی ئیستا جێگەی دڵخۆشین و پێمان وایە ئەگەر بەم شێوە بەردەوام بێت لە داهاتوویەکی نزیکدا کێشەکانی نێوانیان چارە سەر دەبێت