ئەنقەرە ئاشکرای کرد لەگەڵ موسڵ هاوکار دەبین دژی پەکەکە
باڵیۆزی تورکیا لە عێراق فاتیح یەڵدز ئەمڕۆ دوو شەممە هاوکاری نێوان ووڵاتەکەی و حکومەتی موسلی ئاشکرا کرد دەربارەی دژایەتی و لە نێو بردنی پارتی کرێکارانی کوردستان ” pkk ” لە قەزای شنگال
یەڵدز لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی دا لەگەڵ پارێزگاری موسل مەنسوور مەرعید گوتی لە مانگی حوزەیران ڕەزامەندی حکومەتی ناوەندمان وەرگرتووە بۆ کردنەوەی کۆنسولگەری تورکیا لە موسل و بە نزیکترین کات دەست بە کارەکانی خۆی دەکات
باڵیۆز ئاماژەی دا کە لە پەیوەندی دان لەگەڵ دەسەڵاتدارانی نێوخۆیی موسل دەربارەی پرۆژە بازرگانیەکان و سەرمایەداری لەو شارە وکەرتی گواستنەوە و گەیاندن و دووپاتیشی کردەوە کە موسل پێویستی بە ئاوەدانکردنەوە و پێشکەوتنی ئابووری هەیە