سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێم دیاری کرا

 

 

 

فەوزی هەریری بە پێی فەرمانی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان وەک سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی دەست نیشان کرا و بە فەرمی لەم پۆستەدا دەست بەکار بوو .

فەوزی هەریری ئاشوریەو بە ئایین کریستایەنە و دەبێتە کوڕی فرانسۆ هەریری یەک لە سەرکردەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان ،  کە بەداخەوە لە 18 ی شوباتی 2001 لە گەڵ کۆمەڵێک لە بەرپرسان و خەڵکی سڤیل بوونە قوربانی دەستی تیرۆریستان .

 

هەریری ساڵی 2006 تا کوو 2010 وەزیری پیشەسازی عێراق بووە .

 

Back to top button