ڕاگواستنی  26 سووری لە تورکیاوە بۆ عەفرین بە فێڵ

 

 

دەسەڵاتدارانی تورکیا 26 هاوڵاتی سووریان ڕاگواستووە وم زۆربەیان لە ئاوارەکانی دیمەشق و دەورووبەری بوون و بە ئۆتۆمبێلی نەفەر هەڵگر ” پاس ” گواسترانەوە بۆ ناوچەی عەفرین  لە باکووری حەلەب

 

ناوەندی ڕاگەیاندنی غووتە گوتی ئۆپەراسیۆنی ڕاگواستنەکە ڕۆژی پێنج شەممەی ڕابردوو ئەنجام درا پاش ئەوەی دەسەڵاتدارانی تورکیا لە ناوچەی ئەسنیۆرت لە ئیستەنبۆل 150 ئاوارەی دەستبەسەر کرد بەهۆی نەبوونی بەڵگەنامەی پاراستنی کاتی ( کملك ) لە لایان  و هەموویان گواسترانەوە بۆ زیندانێك نزیك فڕۆکەخانەی سەبیحەی بەشی ئاسیای ئیستەنبۆل

 

هاوڵاتیەکی دەستبەسەرکراوی سوری گوتی  پاش زیندانیکردنمان بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ لەلایەن پۆلیسی تورکیا داوامان لێ کرا واژوو لەسەر پەڕاوێك بکەین ونازانین ناوەڕۆکی چیە و هەندێکمان ڕازی نەبوون واژوو بکەن بۆیە توشی تێهەڵدان هاتن و بەزۆر پێیان واژوو کرا پاشان ئێوارەیەك ئێمەیان لە دەروازەی حەمام گواستەوە ناوچەی عەفرین و لە شاری جەندێرس ئێمەیان ئازاد کرد

Back to top button