هەولێر و پاریس یادداشتنامەی هاوکاری واژوو دەکەن
ئەمڕۆ بە ئامادە بوونی نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر و ئان ئیدالگۆ سەرۆکی شارەوانی پاریس یادداشتنامەیەکی هاوکاری چڕ و پڕ لە نێوان هەردووک پایتەخت بۆ فراوان کردنی پێوەندییەکانی ئابووری ، کەلتوری و ژینگە پارێزیدا واژوو کرا .
جێگەی ئاماژەیە ئەو یادداشت نامەیە هەولێر دەکاتە ئەندامی ڕێکخراوی کۆنفیدراسیۆنی پایتەختە فرانکفۆرتیەکان ، ئەم ئەندام بوونەش دەکەوێتە دەنگدانی پەیتەختەکانی ئەندامی ئەم رێکخراوە ، هەربەم بۆنەوە مانگێک لەمەوبەر لە کۆبوونەوەی ئەو شارانەی هاوکات لە گەڵ پاریس ئەندامی ئەو ڕێکخراوی فرانکفۆرتیەکانن بەشدار بوو ، لە دووای دەنگ دان هەولێر مافی ئەندام بوونی پێ بەخشرا .
ئەم ئەندام بوونە متمانەی ئابووری و فەرهەنگی تایبەتی بە شوێنەوە دەبێت و ئەم رێکخراوە دەتوانێت کاریگەری هەمە لایەنەی لە بووارە جیا جیاکاندا بۆ هەلێر بەدوواوە بێت لە ئاستی جیهانیدا