کوردانی رۆژهەڵاتی پاڤێڵ تاڵەبانی ڕیسوا دەکەن ( بە ڤیدئۆ )

لە پەڕاوێزی ڕێوڕەسمی شەرمەزار کردنی تیرۆری دوکتور عەبدولرەحمان قاسملوو لە شاری لەندەن، کوردانی رۆژهەڵاتی و بە تایبەت  ئافرەتێکی نەتەوەیی  ڕوو لە پاڤێڵ تاڵابانی دەکات و ریسوای دەکات .

کوردانی رۆژهەڵاتی بە جاش و خاک فرۆش ناوی دەبەن و دەڵێن سلێمانیتان کردووە بە جاش خانەو شوێنی ئیتڵاعات ، رۆژهەڵاتیەکان لەو پەڕی تووڕە بووندا پەی دەڵێن ئێوە خۆتان بە ئێرانی دەزانن . کەسێکی تر پەی دەڵیت چ پاساوێک بۆ خەیانەتی 16 ئۆکتۆبەر دێنیەوە ؟؟

لە درێژەدا پەی دەڵێن ئێوە دەست لە سەر سینگن بۆ فەرمانەکانی ئێرانی ئاخوندی .

ئەویتر پەی دەڵێت چۆن لە رووتان دێت بەم شێوە لە گەڵ ئێران بن لە کاتێکدا ڕۆژ نییە لاوانی کورد بە پەتی سێدارەوە نەکات .

ئەوان پەی دەڵێن فرمێسکی پێشمەرگەکان لە خەیانەتی 16 ئۆکتۆبەر بە مێژوو دەسپێرین با مێژوو بڕیارتان لە سەر بدات

 

Back to top button