ئاڵمانیا : ئێران دەبێت پابەندی ڕێکەوتنی ئەتۆمی بێت

بەردەوامی رێکەوتنی ئەتۆمی و ڕەواندنەوەی گرژییەکان لە کەنداوی عەرەبی تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی یەکیەتی ئەورووپا دەبێت لە بروکسێل ، ئاڵمانیا پەی وایە بۆئەوەی ئێران بتوانێت بەردەوام لە پێوەندییە ئابوریەکان دەبێت پابەندی ڕێکەوتنی ئەتۆمی بێت .
میخائیل ڕووت ، جێگری وەزیری دەرەوەی ئاڵمانیا ، رۆژی دووشەممە لە بروکسێل بە پەیامنێرانی ڕاگەیاند ، ئەگەر ئێران دەیەوێت لە پێوەندییە ئابوریەکانی خۆی بەردەوام بێت پێویستە هەموو خاڵەکانی ڕێکەوتنی ئەتۆمی ڕەچاو کات .
لە درێژەدا دەڵێت ڕێکاری ئابوری بانکی ( ئنیس تێکس ) دەتوانێت چارەسەری کێشە ئابوریەکان بکات بەڵام سەرەتا پێویستە ئێران پابەندی ڕێکەوتنی ئەتۆمی بێت .
لە کۆتایی دا گووتی لەم کۆبوونەوەدا وەزیرانی دەرەوەی یەکیەتی ئەرووپا سەبارەت بە سیاسەتی ( پەلاپیتکە ) ڕاوێژ دەکەن ، ئەو سیاسەتەی کە دەتوانێت داوا لە ئەنجومەنی ئاسایش بکات ڕێکاری گونجاو لە دژی ئێران بگرێتە بەر .