بەر پرسێكی پارتی: پیلانێكی شیعە دژ بە كەركووك ئاشكرا دەكات
دوای ئەوەی كەركووك لە لایەن حەشدی شەعبی و سەپای پاسداران بیهۆی خیانەتی یەكێتی لە 16ی ئۆكتۆبەری 2017 داگیركرا لەو كاتەوە تا ئێستا كەركووك بە حوكمی سەربازی بەرێوەدەچێت, لەو كاتەوە كەركووك رووبەرووی تەعریبی چڕ بوەتەوە, بەر پرسێكی پارتیش لە كەركووك رایدەگەیەنێت:” كەركووك رووبەرووی تەعریبكردن و بەشیعەكرن بووەتەوە”.
عەدنان كەركووكی، ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتیی كەركووك-گەرمیانی پارتی،لەو بارەیەو رایگەیاندووە: ” لە ئێستادا میلیشیا شیعەكان كەركووك و ناوچە كوردستانییەكانی دیكەیان داگیر كردووە لە دوا 16ـی ئۆكتۆبەرو خیانەتی یەكێتی تەعریبكرن و بەشیعەكردن دەستی پێ كردووە, كاردەكرێت بۆ دەركردنی ماڵە كوردەكان و جێگرتنەوەی ماڵە شیعەكان, ئەوان بە قەناعەتی خۆیان لە چوارچێوەی تەواوكردنی هیلالی شیعەیە، كە لە ئێرانەوە دەست پێ دەكات بۆ سووریا و بۆ وڵاتانی دیكەش بۆیە فەرماندەركراوە كە هەموو ئاسانكاریەك بۆ شیعەكان بكرێت”.
ئەو بەر پرسەی پارتی گوتیشی: ” لە ئێستادا شیعەكان لە هەوڵی ئەوەدان پەرە بە دەسەڵاتی توركمانی شیعە بدرێت لە كەركووك, بۆ ئەم مەبەستە ئێستا بەرنامەیەكی تۆكمە لەلایەن حەشدی شەعبییەوە دانراوە، بۆ ئەوەی توركمانی شیعەی خەڵكی قەزای تەلەعفەری سەر بە پارێزگای نەینەوا بهێنن بۆ سنووری ناحیەی تازە، كە بەدووریی 15 كیلۆمەتر دەكەوێتە باشووری كەركووكەوە و نیشتەجێیان بكەن، پێشتریش سەنتەرێكی رۆشنبیری بە ناوی سەنتەری رۆشنبیریی ئیمام خومەینی لە كەركووك كرایەوە، ئێستاش ئێران بە هەمان شێوە سەنتەرێكی دیكەی بە ناوی رۆشنبیری و هونەری كردووەتەوە،