پەرلەمانتارێكی كورد لە بەغدا: سبەی شاندێكی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا دەكات

 

دوای ئەوەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدای كرد, بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەولێر وبەغدا, دوای چەندین دیدارو كۆبوونەوە بڕیاردرا بۆ چارەسەركردنی كێشەكان لە رێگای گفتوگۆ, چەند لێژنەیەك پێكبهێندرێت, هەروەها بۆ گفتوگۆی زیاتر لە بارەی كێشەهەڵواسراوەكان بریارە سبەی شاندێكی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا بكات.

دكتۆر ئەحمەد سەفار، ئەندامی لیژنەی داراییی پەرلەمانی عێراق، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی ڕاگەیاندووە: ” چەند كیشەیەك هەن لە نیوان هەولێر و بەغدا كە پێویستی بە گفتوگۆی زیاتر هەیە, بۆ ئەم مەبەستە بڕیارە سەردان و كۆبوونەوە لە نێوان ھەردوو حكوومەتی ھەرێم و بەغدا لەبارەی گەیشتن بە چارەسەری كۆتایی بەردەوام بن.”

ئەندامەكەی لیژنەی دارایی گوتی: ” هەرێمی كوردستان نیاز پاكی خۆی پیشانداوە بۆ چارەسەری كێشەكان, لەگەڵ دەستبەكار بوونی كابینەی نوێش من گەشبینم كە حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدڕاڵی عێراق دەگەنە رێككەوتن, باوەڕم وایە كە ئیتر كۆتایی بە كێشەكان دەهێنن، بەتایبەتی پرسی بودجە، كە ساڵانە دوبارە دەبێتەوە.”

Back to top button