فەرەنسا كارێكی گەورە بۆ كوردانی رۆژئاواى كوردستان دەكات
دوای ئالۆزیەكانی سوریا لە ساڵی 2011 رۆژئاوای كوردستان لە لایەن كورد ئازاد كرا, بەڵام پەیەدە كە سەر بە پەكەكە یە لە رۆژئاوای كوردستان دەسیان بەسەر ئیدارەی ناوچەكە داگرت و رێگایان نەدا هیچ حزبێكی دیكەی سیاسی لە رۆژئاوا خەباتی سیاسی خۆی بەردەوامی پێبدات, بە تایبەت ئەنەكەسە, سیاسەتمەدارێكی رۆژئاوای كوردستانیش دەڵێت:” فەرەنسا و ئەمریكا دەستپێشخەریانكردووە بۆ لەیەك نزیك بونەوەی ئەنەكەسە و پەیەدە.
فواد عەلیكۆ سیاسەتمەداری كورد لە رۆژئاوای كوردستان بە ماڵپەری فەرمیی پارتی راگەیاندووە: ” راستە فەرەنسا دەستپێشخەری كردووە بۆ لەیەك نزیك بوونەوەی پەیەدە و ئەنەكەسە لە رۆژئاوای كوردستان بەڵام پەیەدە هیچ نیەتێكی نیە, هەرجارێك بیانوو دەردەهێنێت، ئێمەش ناچینە ژێر گوشارەكانیان، دەبێ ئەوان خۆیان یەكلایی بكەنەوە و هەندێك هەنگاو بێنە پێشەوە، چونكە ئەوان هۆكاری سەرەكین.”
ئەو ئەندامەی لیژنەی سیاسیی پارتی یەكێتیی كوردستانی-سووریا دەڵێ: ” بەبێ گرەنتی هیچ رێككەوتنێك ناكەین چونكە ئەوان دەڵێن ئەنەكەسە بێتە رۆژئاوا كەچی تا ئێستا چەندین سەركردەو كادری ئێمە لە زیندانەكانی پەیەدەن, تا ئێستاش هیچ نیەت و حەزێكی ڕێككەوتن بۆ دەسەڵاتی بەڕێوەبردن و سەربازی نییە.”